له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" ئومێد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، خواست له‌سه‌ر كاره‌با له 10 ڕۆژی رابردوو هه‌زار مێگاوات زیاتر بووه، له كاتێكدا به‌رهه‌مهێنان سێ هه‌زار و 400 مێگاواته. ئه‌و ده‌ڵێ، یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م كاره‌با ئه‌وه‌یه، وزه‌ی كاره‌با به‌شوێنگره‌وه‌ی وزه‌ی تر پڕ ده‌كرێته‌وه.
دۆخی كاره‌با ئێسته چۆنه و ده‌توانن رۆژانه چه‌ند سه‌عات كاره‌با بده‌ن؟
توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئێسته 3400 مێگاواته، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له رابردوو هه‌بووه ئه‌گه‌ر زیادی نه‌كردبێ كه‌می نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته زیادی كردووه خواستی به‌كارهێنانی كاره‌بایه، جار هه‌یه خواست ده‌بێته دوو هێنده‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، ئه‌وه‌یش له بۆچوونی به‌كارهێنه‌ری كاره‌با به‌رهه‌مهێنان كه‌می كردووه كه وا نییه و ته‌نیا خواست زیادی كردووه، بۆیه هه‌ركاتێك سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌می كرده‌وه، ئه‌وه مانای كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان نییه.
باشه زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر ناتوانن كاره‌با باش بكه‌ن بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ناده‌ن به ستافی تر؟
وه‌زاره‌تی كاره‌با دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌كنیكییه و سه‌تان پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كات، وه‌زاره‌تی كاره‌با وێستگه‌ی پێدانی كاره‌با نییه، چونكه وه‌زاره‌ته‌كه به‌گوێره‌ی پلانی خۆی كار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م چه‌ند زۆر بێ كه تۆڕی كاره‌با نه‌بوو، هیچ سوودێكی نابێت، بۆیه وه‌زاره‌ت تا ئێسته‌یش پڕۆژه‌كانی خۆی به گرنگییه‌وه ده‌بینێ و جێبه‌جێیان ده‌كات.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی لای ئێوه چییه؟
یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه كه وزه‌ی كاره‌با بۆ وزه‌ی تر به‌كار دێت، ئه‌وه‌ش كاری كاره‌با نییه، كاری كاره‌با نییه گه‌رمكه‌ره‌وه هه‌ڵبكات، ئاسته‌نگی تر ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 2014وه ناتوانین به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌ته‌كه بڕۆین به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كه داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كێشانه نه‌وه‌ستاوین و به‌رده‌وام بووین له‌كاركردن تا حكوومه‌ت و هاووڵاتی زیانمه‌ند نه‌بن.
ده‌مه‌وێ به داتا پێم بڵێی چه‌ند سه‌عات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه؟
خواست له زستان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌سه‌ر كاره‌با به‌رز ده‌بێته‌وه، 17 تا 19 سه‌عات كاره‌با هه‌بووه له‌م مانگه‌دا، به‌ڵام له‌م 10 رۆژه‌ی كۆتایی خواست زیاتر بووه و هه‌زار مێگاوات كه به‌رهه‌مهێنان هێشتا له شوێنی خۆیه‌تی.
له ئۆفیسی "وشه" سێ رۆژه 15 سه‌عات كاره‌با نه‌بووه؟
ساڵانه له وه‌رزی زستان كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه كه مه‌رج نییه له یه‌ك كات له هه‌موو تۆڕهكاندا چاكسازی بكه‌ن، بۆیه كێشه له هه‌ندێك شوێن دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له كێبڵی گواستنه‌وه كه ئه‌و چاكردنهوانه چه‌ند ڕۆژێكی ده‌وێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاره‌با بۆ هاوبه‌شان بگه‌ڕێنینه‌وه.