نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به هه‌زار و 939 دۆلار ده‌فرۆشرێت، ته‌نیا له دوێنێوه كه هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كراوه‌ته‌وه، 15 دۆلاری تر گران بووه. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 120 دۆلاری هاتووه‌ته سه‌ر و به‌راورد به سێ مانگی رابردوو، 300 دۆلار هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر ئۆنسێك.
به‌گشتی له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووه‌وه، نرخی زێڕ رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له مانگه‌كانی داهاتوودا زیاتریش به‌رز ببێته‌وه.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، بۆ به‌رده‌وامبوونی پاشه‌كشه‌ی ئابووری دنیا و درێژه‌كێشانی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك رێژه‌ی سوود به‌رز بێت، وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن روو له كاڵایه‌ك بكه‌ن كه زیاتر جێی متمانه بێت
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ بۆ هه‌ڵكشانی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك رێژه‌ی سوود به‌رز بێت، وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن روو له كاڵایه‌ك بكه‌ن كه زیاتر جێی متمانه بێت. زێڕ كه به متمانه‌ترین كاڵا هه‌ژمار ده‌كرێ، داخوازی له‌سه‌ری زۆر ده‌بێ و به‌مه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
ساڵی رابردوو به‌تایبه‌تی له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵه‌كه نرخی دۆلار به‌رز بووه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له دابه‌زینی به‌های زێڕ، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م رووی له به‌رزبوونه‌وه كردبوو.
جێی باسه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، كاریگه‌ریی له بازاڕه‌كانی كوردستانیش ده‌بێ و ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر مسقاڵی زێڕی عه‌یار 24 به 51o هه‌زار دینار، عه‌یار 21 به 460 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 375 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
پێویسته بگوترێ له بازاڕه‌كانی كوردستان جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی، به‌های دۆلاریش به‌رانبه‌ر دینار به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه خه‌ڵك هه‌ست به گرانبوونی زیاتر ده‌كه‌ن.