عێراق له به‌رهه‌مهێنانی شیردا خه‌ریكه به خۆبژێوی بگات و دواین ئامار ده‌ری ده‌خات، 86% له پێداویستی ناوخۆی عێراق به شیر هه‌ر له ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق بڵاوی كرده‌وه، پلانێكیان ده‌ست پێ كردووه بۆ گه‌یاندنی عێراق به خۆبژێویی له به‌رهه‌مهێنانی شیردا و ته‌نیا 14%ی تریان ماوه تا به خۆبژێوی بگه‌ن.
عه‌باس سالم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، پێداگری كردووه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه، گۆڕاوه بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی راوێژكاری و ئاژه‌ڵدارییه گه‌وره‌كانی به كه‌رتی تایبه‌ت سپاردووه. ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه بووه‌ته چاودێری و پاڵپشتی و ده‌ركردنی رێنوێنیی پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان.
ژماره‌ی مانگا شیرده‌ره‌كانی عێراق ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 70 هه‌زار مانگا.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، ، ژماره‌ی مانگا شیرده‌ره‌كانی عێراق ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 70 هه‌زار مانگا. به‌رهه‌می شیری هه‌ر مانگایه‌ك پێنج كیلۆگرامه له رۆژێكدا كه له ناوخۆ ساغ ده‌كرێته‌وه.
پڕۆژه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی شیر خه‌ریكه جێبه‌جێ ده‌كرێ كه به‌هۆیه‌وه 263 هه‌زار مانگای شیرده‌ری تر له پڕۆژه‌كان، شیر به‌رهه‌م ده‌هێنن و به‌مه‌ش عێراق به خۆبژێویی ده‌گات.
به‌پێی دواین ئامار، ئێسته له عێراق هه‌شت هه‌زار و 500 تۆن شیر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له كاتێكدا پێویستی به نۆ هه‌زار و 800 تۆنه و به‌و پێیه ده‌بێ رۆژانه هه‌زار و 315 تۆنی تر به‌رهه‌م زیاد بكات تا به خۆبژێویی ده‌گات.