فه‌له‌كناسان توانیان هه‌ساره‌یه‌كی نوێ بدۆزنه‌وه بۆ ژیان كه 31 ساڵی رووناکی لێمان دوورە.
فه‌له‌كناسان هەسارەیەکی ده‌گمه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به‌قه‌د قه‌باره‌ی زه‌وی ده‌بێت، به ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كدا ده‌سووڕێته‌وه، دووری لە ئەستێرەکەی وایکردووە بۆ ژیان گونجاو بێت.
هه‌رچه‌نده زانیاریی زۆر له به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه، به‌ڵام مرۆڤ گەشبینتر دەکات لەوەی لەم گەردوونە شوێنێکی تر بۆ ژیان هەبێت.
تا ئێسته زیاتر له پێنج هه‌زار و 200 هه‌ساره له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر پشتڕاست كراونه‌ته‌وه و 1.5%یان بارسته‌یان كه‌متره لە هه‌ساره‌ی زه‌وی.
هه‌ساره‌كه نه ئه‌وه‌نده گهرمە بسووتێت و نه ئه‌وه‌نده ساردە ببێته به‌سته‌ڵه‌ك
له‌وانه‌یه ده‌یان له‌و هه‌سارانه به‌ده‌وری ئهستێرهكانیاندا بسووڕێنه‌وه، به‌و دوورییه‌ی كه پله‌یه‌كی گه‌رمی گونجاوی بۆ دابین ده‌كات و ڕێی پێ ده‌دات ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه ده‌ربكه‌وێت، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی بۆ دروست ده‌كات كه هه‌ساره‌كه نه ئه‌وه‌نده گه‌رم بێت بسووتێت و نه ئه‌وه‌نده سارد بێت ببێته به‌سته‌ڵه‌ك.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه له‌م هه‌ساره نوێیه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه، پێی ده‌گوترێت ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون، یه‌كه‌م هه‌نگاوه كه زانایان ده‌یگرنه‌به‌ر بۆ ئەوەی بەو ئەنجامە بگەن کە لە گەردوون شوێنێکی تر بۆ ژیان هەبێت. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تیمێكی فه‌له‌كناسی به سه‌رۆكایه‌تیی دیانا كۆساكۆڤسكی له په‌یمانگه‌ی ماكس پلانك بۆ فه‌له‌كناسی (MPIA) له ئه‌ڵمانیا وه‌رگیرا، له‌وێ هه‌ساره ده‌ره‌كییه‌كه‌ی Wolf 1069b یان دۆزییه‌وه كه بارسته‌كه‌ی 1.36 جار هێنده‌ی بارسته‌ی زه‌وییه، به ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووكی سووری نزیكدا ده‌سووڕێته‌وه به ناوی Wolf 1069، له بۆشایی ئه‌ستێره‌كانی Cygnus .
ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌ی Wolf 1069 ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌ك خۆر بوایه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هه‌ساره‌كه‌ی زۆر گه‌رم ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌ستێره سووره‌كان زۆر بچووكتر و فێنكترن له‌و ئهستێرهیەی زه‌وی بە دەوریدا دەسوورێتەوە کە خۆرە. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ناوچه‌كانی بۆ نیشته‌جێبوون ده‌شێت .
زانایان بەو دەرەنجامە گەیشتوون کە هەسارەکە 31 ساڵی رووناکی لێمان دوورە. ساڵی رووناکی بریتییە لەو مەودایەی تیشکی خۆر لە ماوەی ساڵێکدا دەیبڕێت. خێرایی رووناکی لە چرکەیەکدا 300 هەزار کیلۆمەترە و بەو پێیە هەسارەکە 293 تریلیۆن و 284 ملیار و 800 ملیۆن کیلۆمەتر لێمان دوورە.
بیهێننە پێش چاوی خۆتان دەوری زەوی 40 هەزار و 75 کیلۆمەترە و ئەگەر بە فڕۆکەیەکی زۆر تایبەتی بە خێرایی هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بڕۆی و بتهەوێ دەورێکی زەوی لێ بدەی، ئەوا زیاتر لە 40 سەعات یان کەمتر لە دوو رۆژت پێ دەچێت.
بەو پێیە ئەگەر بە هەمان خێرایی بەرەو هەسارەکە بڕۆی 33 هەزار و 480 ساڵت پێ دەچێت تا بەو هەسارەیە دەگەی.