بەپێی ئایەتێكی قورئان بوومەلەرزە بەڕێوەیە

:: PM:06:48:24/04/2024 ‌

پسپۆڕێكی جیۆفیزیایی ڕوونی دەكاتەوە كە ئەم ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی و جیهان بە گشتی لە بەردەم بوومەلەرزەیەكی گەورەدایە، بە تایبەتی دوای دیاردەی خۆرگیرانەكەی لە هەفتەكانی ڕابردوودا ڕووی دا و بەڵگەی قورئانیشی لەسەرە.

د، عەدلی نەخیلی، مامۆستای جیۆفیزیا لە كۆلێجی زانست لە زانكۆی ئەسكەندەرییەی میسر ڕای گەیاند، ئەگەرێكی بەهێزە پاش خۆرگیران، بوومەلەرزە ڕوو بدات، چونكە زەوی بە دەوری خۆی و بە دەوری خۆردا دەسووڕێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە خوا ژمارەی ڕۆژەكانی ساڵمان بۆ دیاری بكات، بەڵام كاتێك خۆر دەگیرێ، خۆر لە لایەكەوە زەوی ڕادەكێشێ و مانگیش لە لاكەی ترەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بوومەلەرزە.

ئەو پسپۆڕە پێی وایە لە قورئاندا ئەم بابەتە باس كراوە و نموونەی ئەم ئایەتە دەهێنێتەوە: "والأرض بعد ذلك دحاها أخرج منها ماءها ومرعاها".

پێشتر پێش ئەوەی دیاردەی خۆرگیران ڕوو بدات، پەیمانگەی فەلەكناسیی میسری كە نەخیلی ئەندامە تێیدا، بە تەواوی وردەكارییەوە ئاشكرای كردبوو، ئەوەشی گوتبوو، دەبێت لە كاتی تەماشاكردنیدا ئاگایان لە چاویان بێت، بۆ ئەوەی كوێر نەبێت.


وشە - عەبدوڵا عومەر