مەحموود فەتاح هاوڕێ ئەنوەری وەك كوڕی خۆی قبووڵ كردووە؟

:: PM:08:57:19/02/2023 ‌

تا ئێستە دۆسیەی ئەو خێزانە هەڵەبجەییە بە كراوەیی ماوەتەوە، كە لە دوای زیاتر لە 30 ساڵ جارێكی تر و لە چیڕۆكێكی تری خۆش و ناخۆشی بەرۆكی خێزانێكی تری شارەكە دەگرێتەوە، دوای ئەوەی لە چەندان میدیا دەنگۆی رێككەوتنی مەحموود فەتاحی باوك و هاوڕێ ئەنوەری كوڕ، كە خۆی بە منداڵێكی هەڵەبجە دەناسێنێت بەناوی "كوردەوان"، بڵاو كرایەوە، باوكەكە رەتی كردەوە كە هاوڕێی وەك منداڵی خۆی قبووڵ كردبێت.

مەحموود فەتاح لە لێدوانێكی تایبەت بە "وشە" رای گەیاند، تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەمەوە كە هاوڕێ ئەنوەرم وەك كوڕی خۆم قبووڵ كردبێت، بۆیە ئەوە دەنگۆیە و رەتی دەكەمەوە.

دووپاتی كردەوە، كوڕەكەی من لە رۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە مردووە و بەدەستی خۆم ئەسپەردەم كردووە، زیاتر دەڵێت، بەهاوشێوەی یەكەم رۆژ لە دادگا رەتم كردەوە ئەو كوڕە كوڕی من بێت بەناوی "كوردەوان"، بۆیە چاوەڕێ بڕیاری كۆتایی دادگا دەكەم.

هەڵەبجە/ عەزیز رەسووڵ



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل