دۆلار دابەزی

:: PM:12:13:24/02/2023 ‌
نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی دۆلار دابەزی خاوەن نووسینگەیەكی دراو گۆڕینەوەش دەڵێت، تا ڕۆژی یەكشەم نرخ بە نادیاری دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 24ـی شوبات، عەبدولرەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی دۆلار لەگەڵ دوێنێ‌ هەزار دینار دابەزینی تۆمار كردووە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار دینارە.

زیاتر گوتی، تا ڕۆژی یەكشەم بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕووی دیاری دەكات لە دۆلار نازانرێت نرخەكان چۆن دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ و سبەی بە دڵنیاییەوە نرخی 100 دۆلار لە 150 هەزار دینار دانابەزێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخەی هەیە ئێستە نرخی نووسینگەكانی دارو گۆڕینەوەیە، چونكە بانكەكان داخراون.

لە دواین بڕیاری بانكی ناوەندی ئەوەیە دەبێت 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بگات بە دەستی هاووڵاتییان، بەڵام تا ئێستە ئەو بڕیارە بە تەواوی شوێنی خۆی نەگرتووە.





وشە - رامیار جەواد