ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی نیسانی 2017 لە سەر رێگای گشتی نێوان شارۆكەی ئامێدی و هاوینە هەواری سۆلاف پەردە لەسەر پەیكەری فەرماندەی شەهید "سەفەر ئەحمەد ئامێدی" لادرا كە یەكێكە لە شەهیدانی دەستی داعش.
شەهیدی ناوبراو لە ساڵی 1962 لە دایكبووە و لە ساڵی 1980 بۆتە پێشمەرگە، یهكێك بووه به بهشداربووانی شوڕشی گوڵان، لە ساڵی 2003 بە فەرمانی بارزانی وەكو فەرماندەی پێشمەرگ لە دەشتی نەینەوا دەست نیشان كراوه و دوای هاتنی تیرورستانی داعش بەشداری لە زۆربهی شەڕەكانی دژی داعش كردووە و دواجار لە رێكەوتی 20/10/2014 لە ئاسكی مووسڵ شەهید بوو.
ئامێدی: نەوزاد هلۆری.