لیمۆ كردییە بەهار

:: AM:10:02:10/03/2023 ‌
خانمە هونەرمەندی هەورامان نیشتەجێی وڵاتی كەنەدا باس لە نوێترین كلیپی دەكات گۆرانییەكی شادە لە نەورۆزدا بڵاوی دەكاتەوە و دەڵێ كەس هاوكاریم ناكات و تاكو ئێستە 60 هەزار دۆلارم خەرج كردووە.

خانمە هونەرمەند لیمۆ هەورامی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بۆ جەژنی نەورۆز كلیپێكم ئامادەیە و بڵاوی دەكەمەوە، ناوی گۆرانییەكە دەچمۆ هەورامان، گۆرانییەكی شادە و بەباشم زانی ئەم كلیپەم گۆرانی شادبێت گروپێكی هەڵپەڕكێ ژن لەگەڵم بەشدارن.

گوتیشی، كلیپەكەم لە كوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ كردووە، لە گۆرانییەكەم باسی خۆشەویستی دەكەم و بەسەر پیاودا وتوومە،ژنان زۆر لایان قورس بوو گۆرانی بۆ پیاوان بڵێن دەبێت شیعرەكە جیاواز هەڵبژێری، بەتایبەت لە دنیای ئەمڕۆدا دەبێت جیاوازبیت و ژنان كاتی گۆرانی دەڵێن بۆ ژنان نەبێت.

دەڵێ، گۆرانییەكە لە یوتوب و فەیسبووك، بڵاوی دەكەمەوە بۆ كەناڵەكانیشی دەنێرم،تەواوی تێچووی كاری هوونەرییەكانم لەسەر ئەركی خۆم دەبێت، هیچ لایەن و كەسایەتێك هاوكارم نەبوون.

باسی لەوە كرد، دواكەوتنی بڵاو كردنەوەی ئەم كلیپەم دەگەڕێتەوە بەهۆكاری ئەو رووداوانەی لە كوردستانی ڕۆژهەڵات هەیە شەهید و بریندارێكی زۆرمان هەیە تەنانەت بەترسیشەوە بڵاوی دەكەمەوە بەهیوام ئەوەی ڕەخنەم لێنەگیرێت.

هەڵەبجە \ عەزیز ڕەسووڵ



وشە - باز ئه‌حمه‌د