مێرمنداڵێك لە ماڵ دەچێتە دەر و هەواڵی مردنی بە باوكی دەگات

:: AM:11:36:11/03/2023 ‌
شەوی رابردوو مێرمنداڵێك سویچی ئۆتۆمبێلەی باوكی وەردەگرێ‌ تا بچێت پیاسیەك بكات، بەڵام هەواڵی مردنی بە باوكی دەگات.

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی مێرمنداڵێك لە نێوان گوندی چنگیان و باراوی سنووری پارێزگای سلێمانی، لەناو ئۆتۆمبێلەكەی باوكی دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستە هۆكار و چۆنیەتیی رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە و نازانرێت بۆچی گیانی لە دەست داوە. 

نازانێت بە چی مردووە، بەڵام ئەوەی باس دەكرێت لە كاتی شۆفێریكردندا كەوتووەتە قووڵاییەك.
لەبارەی رووداوەكەوە باوكی ئەو مێرمنداڵە رای گەیاندووە، شەوی رابردوو كوڕەكەی سویچی ئۆتۆمبێلەكەی بردووە و رۆیشتووە، نازانێت بە چی مردووە، بەڵام ئەوەی باس دەكرێت لە كاتی شۆفێریكردندا كەوتووەتە قووڵاییەك. 

ئێستە بەمەبەستی توێكاری و لێكۆڵینەوەی زیاتر، تەرمی ئەو مێرمنداڵە رەوانەی پزیشكی دادی شاری سلێمانی كراوە و تا ئێستە هیچ لایەنێكی فەرمی زانیاریی زیاتری لەوبارەیەوە بڵاو نەكردوەتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئێستە لە شوێنی رووداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە، چونكە گومان لە رووداوەكە هەیە.



وشە - رامیار جەواد