بەر لە پەسندكردنی بودجەی 2023ی عێراق دەكەوێتە مەترسییەوە

:: PM:09:21:15/03/2023 ‌

لەوكاتەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی پەسند كرد و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە پەرلەمان، لە بودجەكەدا نرخی بەرمیلی نەوت بە 70 دۆلار دیاری كراوە، كەچی ئێستە نەوت لە بازاڕەكان گەیشتووەتە 73 دۆلار، شارەزایەكی ئابووری دووپاتی دەكاتەوە كە دابەزینی نرخی نەوت بودجەی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری دەڵێت، بودجەی 2023ی عێراق گەشبینییەكی زۆری تیادایە، چونكە لەسەر بنەمای هەناردنی رۆژانەی 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت و نرخی 70 دۆلار بۆ بەرمیلێك بنیات نراوە، ئەوەش عێراق دەبێتە یەكەم دەوڵەت ئەو نرخە بەرزە لە بودجە جیێگیر بكات. 

زیاتر گوتی، لە بودجەكانی پێشووی عێراق نرخی نەوت كەم دیاری دەكرا، كەچی لەو بودجەیە 70 دۆلار دیاری كراوە، لەوكاتەی بودجەكانی كەنداو لەنێوان 55 بۆ 65 دۆلار دیاری كراوە، كە داهاتی نەوت بڕبڕەی پشتی بودەی عێراقە و هۆكاری دەرەكی بەسەریدا زاڵە، كێشەكە ئەوەیە قەبارەی بودجەكە و رێژەی كورتهێنان تیایدا گەورەیە، ئەوەش خستوویەتییە دۆخێكی شلۆقەوە، چونكە هەر دابزینێكی نرخی نەوت، داهاتی نەوتی عێراق كەم دەكاتەوە، بەتایبەتی كە نرخی نەوتی عێراق حەوت دۆلار لەخوار نرخی برێنتەوەیە.

دووپاتی كردەوە، بۆیە بەهۆی ئەوەی لە بودجە حیساب بۆ كەمبوونەوەی نرخ نەكراوە، بۆیە جێی نیگەرانییە، سەبارەت بەهۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیش گوتی، بەهۆی هەرەسهێنانی هەردوو بانكی سیلیكۆن فالی سیگنیچەری ئەمەریكی و مەترسی لەسەر چارەنووسی هاوشێوەی بانكەكانی ترە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل