نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی سێ رووداو، رووی له دابه‌زین كردووه و گه‌یشتووه‌ته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 15 مانگی رابردوو تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به 74 دۆلار دابه‌زی و شه‌وی رابردوو ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی گه‌یشته خوار 72 دۆلار. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش ئێسته به 67 دۆلار و 80 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
پێویسته بگوترێ نرخی نه‌وت له ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا نۆ دۆلار دابه‌زیوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، رووی له دابه‌زین كرد كه تا ئێسته به‌رده‌وامه.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و دووباره به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هۆكارێكی تری شكانی بازاڕی نه‌وت پێوه‌ندیداره به مایه‌پووچبوونی بانكێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا به ناوی سیلیكۆن لی.
رێككه‌وتنی ئێران و سعوودیه و ئه‌گه‌ری خستنه‌ڕووی زیاتری نه‌وت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئێران، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌بووه
رێككه‌وتنی ئێران و سعوودیه و ئه‌گه‌ری خستنه‌ڕووی زیاتری نه‌وت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئێران، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌بووه كه به هۆكاری سێیه‌م هه‌ژمار ده‌كرێت.
پێویسته بگوترێ پێشتر له ژێر كاریگه‌ریی كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی چین، نرخی نه‌وت هه‌ڵكشابوو و ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه كرابوو زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
به‌های نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می شوباتی ساڵی 2022ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا، نه‌وت له سه‌رووی 90 دۆلار فرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته سه‌رووی 130 دۆلاریشی تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی 85 دۆلار دابه‌زی.