پڕۆژەیاسای بودجە پێش جەژنی رەمەزان پەسند دەكرێ

:: PM:03:03:16/03/2023 ‌
ئامادەكارییەكان بۆ پەسندكردنی بودجە بەردەوامییان هەیە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش عێراق رای دەگەیەنێت، بەر لە جەژنی رەمەزان پڕۆژەیاسای بودجە پەسند دەكرێ و دەبێ بە یاسا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی ئادار، جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەی راگەیاندووە كە بەر لە جەژنی رەمەزان، بودجەی 2023 پەسند دەكرێ. هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، كورتهێنانی بودجە ئێستە كاتەكەی خراپە، رەنگە پەنا بۆ قەرزی تر ببات.

بەپێی زانیارییەك كە لە هەواڵەكەدا هاتووە، كورتهێنان لە پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتووە بە 90 ترلیۆن دینار، ئەمەیش بە ئاماژەیەكی مەترسیدار هەژمار كراوە.

لە دوای پێنج مانگ لە ئامادەكاری پڕۆژەیاسای بودجە 2023، رۆژی 13ی ئادار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ ساڵەكانی 2023 تا 2025 پەسند كرد، قەبارەی بودجە نزیكە لە 200 ترلیۆن دینار، نرخی نەوت بە 70 دۆلار دیاری كراوە، بەپێی گوتەی نوێ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، نزیكەی 60 ترلیۆن دینار كورتهێنانە. 

هاوكات پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاساكەدا بە 12.67 جێگیر كراوە، تا ئەوكاتەی سەرژمێری لە عێراق دەكرێ.


وشە - زریان تەها