دڕۆنی ئێم کیو-9 ریپەر رەنگە رووسیا و ئەمەریكا بخاتە نێو پێكدانانی راستەوخۆ

:: PM:01:52:17/03/2023 ‌
دڕۆنی ئێم کیو-9 ریپەر ئەمەركی، رۆژی سێشەم، لەلایەن رووسیا خرایەخوارەوە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو دوو زڵهێزە تووشی پێكدانانی راستەوخۆ ببن، هەردوو لاش هۆشدار توند دەدەن، كە ئەگەر  ئەوە روو بدات، مەترسی گەورە لەسەر دنیا دروست دەكات.

رۆژی سێشەم، ئەوە بڵاو كرایەوە كە دڕۆنێكی ئەمەریكا لەلایەن رووسیا كراوەتەوە ئامانج، بەڵام رووسیا ئەوەی رەتكردەوە.

بۆیە دوێنی "واشنتن پۆست" لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوی کردەوە، چاوەڕوان دەكرێ دوای ئەم رووداوە، ڕوسیا و ئەمریکا بچنە ناو ململانێیەکی ڕاستەوخۆ.

لە راپۆرتەكەداهاتووە، كە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریكا رای گەیاندووە،" ئەگەری زۆر ھەیە، ئەمریکا و روسیا بچنە نێو ململانێیەکی ڕاستەوخۆ."

وەزیری بەرگری ئەمەریكا ئاماژەی بەوە كرد پێویستە پێوەندییەكانییان بەكراوەیی بهێلدرێنەوە لەئەگەری پێكدانانی راستەوخۆ یارمەتییان بدات.

لەبەرانبەردا، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەروەی ڕوسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی رایگەیاند،" هەر بەریەككەوتن و پێكدانانی ئەو دوو زلهێزەی دنیا مەترسێكی گەورە دروست دەكات". دووپاتی لەوە كردەوە كە ئەمەریكاییەكان ناتوان لەوە "تێبگەن".

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکە لەوکاتەوە ئالۆزیەکە دەستی پێ کردووە، لە رۆژی سێشەم،  دوو فرۆکەی رووسی دڕۆنێك نزیک دەبنەوە،  هاوكات بەردەوام دەبن نزیك بوونەوە لە فڕۆكەكە تا ئەو كاتەی یەكێك لە  فڕۆكەكانی رووسیا خۆی دەكێشێت بە دڕۆنە ئەمەركییەكە و دەیخاتەخوارەوە، بۆیە بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بە ھەستیاری دۆخەکە دا، بۆیە گوتی،" دڕۆنەكە 56 كم دوور بووە لە دورگەی كریمیا كە ماڵی كەشتی دەریای رەشی رووسیایە زۆر بەخراپی تێكشێنراوە."

لەدوای ئەوەی رووداوەكە لە لایەن ئەمەریكاوە ئاشكرا كرا، رووسیا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە كرد، كە دڕۆنەكە كوژاوەتەوە. بۆیە رووسیا گوتی، " فڕینی دۆرنەكە بە لە جۆری ترانسپۆندەیكەوە بە سەرپێچی نێوەدەوڵەتی هەژمار دەكرێت".

لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسێكی تری  بەرگری ئەمریکا هەموو لایەنەکانی ڕاگەیەنراوەکەی ڕووسیای خستە بەرباس و گوتی:  "ئێم کیو-9 ریپەر بە ڕاگواستنی خۆی دەفڕی و بە دەنگی بەرز و ڕوون دەفڕی و بە شێوەیەکی یاسایی لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا بە نزیکەیی 50 میل لە کەناری کریمە لە دەریای ڕەشدا دەفڕی تاکە لایەنی ئەو ڕووداوەی کە نۆرمی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە، فڕۆکەوانە ڕووسییەکان بوون کە فڕۆکە ئەمریکایەکەیان گرت و تێکیانشکاند."

ریگ پاتریک رێدەر، گوتەبێژی پنتاگۆن روونی كردووەتەوە كە پێش داگیركردنی ئۆكراینا، سوپای ئەمەریکا بەردەوام لە ناوچەی دەریای ڕەش کار دەکات و لە داهاتوودا لە هەرێمی دەریای ڕەش بەردەوام دەبێت.

 ئەوەیشی دركاند، دەریای ڕەش ڕێیەکی مەترسیداری نێودەوڵەتیە و پشتگیری زۆرێک لە هاوپەیمانیان لە ناتۆ دەکات، لەوانە ڕۆمانیا و بولگاریا و تورکیا و سەر بە هیچ وڵاتێک نییە.

نیکۆلای پاترۆشیڤ سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی کرێملین لەسەر فرۆکە بێفرۆکەوانەکە قسەی کرد گوتی: " نازانم دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێن یاخود نا، بەڵام ئێم کیو-9 ریپەر سەلماندی کە سوپای ئەمەریکا بەشداری شەڕ دەکات".

ئەمەریكا لەكاتی پڕچەككردن و هاوكاریكردنی هەواڵگری ئۆكراینا، تۆمەتی رووسیایان لەبەشداریكردنی خۆیان بە راستەوخۆ رەت كردووەتەوە.

ئامادەکردنی: خەدیجە یاسین


وشە - زریان تەها