بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆڕت: رسووماتی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆڕت 91 هەزار دینارە

:: PM:10:29:17/03/2023 ‌
بەرپرسێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت و نشینگەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای دەكات كە رسووماتی دەرهێنانی پاسپۆرت بە سیستمی نوێی ئەلیكترۆنی دوو بەرانبەری جارانە.

عەمید ئەحمەد رەزا بەڕێوەبەری گشتی تەكنەلۆجیا و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی گشتی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رای گەیاند" رسووماتی دەرهێنانی پاسپۆڕتی عێراقی بە سیستمی نوێی ئەلیكترۆنی 91 هەزار دینارە" ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر تەواوی خەرجی و رسووماتەكانی دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی تەنیا 50 هەزار دینار بووە.

ئەم بەرپرسەی پاسپۆڕت ئەوەیشی راگەیاند، ئەم رسووماتەی كە عێراق دیاری كردووە بۆ دەرهێنانی پاسپۆڕتی عێراقی بەراورد بە تەواوی وڵاتانی ناوچەكە كەمترین رسووماتە.

ئاماژەی بەوەیش كرد، ئەو بەڵگەنامە فەرمییانەی كە پێویستن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بە سیستمی نوێ بریتین لە هێنانی كارتی زانیاری و لەكاتی ئێستەیشدا تەنیا پاسپۆرت بەو كەسانە دەدرێت كە پاسپۆڕتیان نییە یا پاسپۆرتەكانیان بەسەرچووە.

عەمید رەزا ئەوەیشی گوت، خزمەتگوزاری گەیاندنی پاسپۆڕت " دیلڤەری" بۆ ناوچەدوورە دەست و كەم خزمەتگوزارییەكان لە سیستمی نوێی پێدانی پاسپۆڕت بەردەست دەبێت، هاوكات ئاماژەی بەوەیش كرد، رەنگە خزمەتگوزاری تایبەت بە رەوەندی عێراقیی بەردەست بێت و ئەوانەی لە دەرەوەی عێراق دەژین بتوانن لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە پاسپۆرتەكانیان نوێ بكرێتەوە.

زیاتر روونی كردەوە، بەگوێرەی رێنوێنییەكان پاش پێشكەشكردنی بەڵگەنامە پێویستەكان لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە، هەنان رۆژ دەبییە خاوەنی پاسپۆڕتە نوێیەكە.


وشە - تایبه‌ت