نرخی زێڕ به خێرایی له هه‌ڵكشاندایه و له دواین رۆژی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو تۆمار كرابێت. ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا نزیكه‌ی 60 دۆلار هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به هه‌زار و 989 دۆلار داخراوه و به‌رزترین نرخ كه له مێژووی زێڕدا تۆمار كرابێت، بۆ مانگی ئاداری ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گه‌یشته دوو هه‌زار و 70 دۆلار.
نرخی ئێسته‌ی زێڕ به‌راورد به‌وكاته سه‌رووی 350 دۆلاری هاتووه‌ته‌وه.
زێڕ له كاتێكدا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، له كۆتایی ساڵی رابردوو به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و گه‌یشته هه‌زار و 618 دۆلار، نرخی ئێسته‌ی زێڕ به‌راورد به‌وكاته سه‌رووی 350 دۆلاری هاتووه‌ته‌وه.
جێی باسه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا، كاریگه‌ریی له بازاڕه‌كانی كوردستانیشدا ده‌بێ، چونكه زێڕنگه‌ره‌كان هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای برخی جیهانیی گۆڕانكاری به نرخه‌كانیان به دینار ده‌هێنن.
له هه‌ولێر مسقاڵی زێڕی عه‌یار 24 به 507 هه‌زار دینار، عه‌یار 21 به 450 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 383 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ بۆ دۆخی ناله‌باری بازاڕه‌كانی دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له كاتی شێواویی بازاڕه‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان زیاتر روو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن.