ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی نیسانی 2017 مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌ركرده‌ی باڵای هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی عێڕاق كرد کۆبۆوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كرا.
له دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاماژه به هاوخه‌باتیی هه‌ردوولا دژی ڕژێمی به‌عس له ساڵانی ڕابردوودا كرا، هاوكات ڕۆشنایی خرایه سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش هه‌بووه. ده‌ستخۆشی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی سوپای عێراق كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و عێراق خرایه به‌ر باس، پێشوه‌چوونه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره بوو.