ده‌ست به دابه‌شكردنی ئاردی مانگی دوو كراوه و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش باس له‌وه ده‌كات، ئارده‌كه تاقی كراوه‌ته‌وه و زۆرباشه و هاووڵاتییانیش ده‌ڵێن، ئاردی ئه‌م مانگه بۆ به‌كارهێنان زۆرباشه و نانی لێ ده‌رده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانیی هه‌رێم، به ''وشه''ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنی ئاردی مانگی دوو، ئارده‌كه زۆرباشه و پێش دابه‌شكردنی تاقی كراوه‌ته‌وه و نانی لێ ده‌رده‌چێت.
ئه‌و گوتی، ئارده‌كه له گه‌نمی ناوخۆ و كه‌نه‌دی و ئوسترالی پێكهاتووه، داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییان به‌كاری بهێنن، چونكه زۆرباشه و بۆ نانكردن گونجاوه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د بریكاری دابه‌شكردنی ئارد، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئاردی ئه‌م مانگه كه هاتووه زۆرباشه و خه‌ڵك هه‌مووی لێی رازییه و گونجاوه بۆ به‌كارهێنان، به‌شێك له نانه‌واكانیش به‌كاری ده‌هێنن و ئارده‌كه به كوالێتییه و خه‌ڵك رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، وه‌ریده‌گرن و نایفرۆشن.
چه‌ند مانگ ده‌بێت ئاردی وا باش و به كوالێتی دابه‌ش نه‌كراوه
دره‌خشان سادق كه ژنێكه و ئارده‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێ ''چه‌ند مانگ ده‌بێت ئاردی وا باش و به كوالێتی دابه‌ش نه‌كراوه، وه‌رمانگرتووه و نانی لێ ده‌رده‌چێت و هیچ گرفتی نییه، نانه‌كانی زۆرباش و جوانن و ئه‌وه‌ی نان بكات، ده‌زانێت كه ئارده‌كه باشه و ژن هه‌موو لێی رازین.''
جێی باسه ساڵی رابردوو حكوومه‌تی عێراق، ته‌نیا به‌شه ئاردی پێنج مانگی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیان دابه‌ش كرد، له شاره‌كانی عێراقیشدا ئاردی حه‌وت مانگ دابه‌ش كرا و ئێسته‌یش كه له مانگی نیسان نزیك ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئاردی دوو مانگ به ته‌واوی دابه‌ش نه‌كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی