ئەمینداری گشتیی "ئۆپیك" گەیشتە بەغدا

:: AM:11:25:19/03/2023 ‌
ئەمڕۆ ئەمینداری گشتیی رێكخراوی "ئۆپیك" بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، گەیشتە بەغدا و ماوەی دوو رۆژ دەمێنێتەوە و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار دەبێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 19ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، سەردانەكەی ئەمینداری گشتیی "ئۆپیك" هەیسەم غەیس، لەسەر بانگێشتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنییە.

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی نەوتی عێراق عاسم جیهاد لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، بانگێشتەكەی ئەمینداری گشتیی ئۆپیك لەلایەن وەزیر نەوتی عێراق بووە، بڕیارە دوو رۆژ لە بەغدا بمێنێتەوە و چەندان كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پێوەندیدار ئەنجام بدات.

زیاتر گوتوویەتی، لە بەرنامە دوو رۆژییەكەی هەیسەم غەیس جیا لەوەی چاوی بە چەندان بەرپرسی عێراقی دەكەوێت، هاوكات سەردانی شوێنە مێژووییەكان دەكات، لەناویاندا سەردانی هۆڵی "شەعب" دەكات كە یەكەمین كۆبوونەوەی دامەزراندنی ئۆپیك لە ساڵی 1960 لەو هۆڵە بوو.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د