خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە گۆڕا

:: PM:12:29:20/03/2023 ‌
خشتەی پێدانی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕا و بەهۆی مانگی رەمەزان، پێدانی كارەبا دەبێتە 24 سەعات.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی ئادار، قارمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوە هەبوو لەبارەی خشتەی موەلیدەی سەرجەم پارێزگای هەولێر و بڕیاری نوێ‌ درا.

زیاتر گوتی، ئاگاداریان دەكەینەوە لەبەر هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە ئەمڕۆوە خشتەی كارپێكردنی مولیدەكانی ناوشاری هەولێر دەبیتە 24 سەعات.

باسی لەوەش كرد، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، دەبێ موەلیدەكان كار بكەن هەر خاوەن مولیدەیەك پابەندی ئەم خشتەیە نەبێت، بەرپرسیار دەبێ.

دانانی ئەو خشتەیە لە كاتێكدایە پێشتر پێدانی كارەبا وابوو، سبەینان دوو سەعات بوو و دواتر لەدوای سەعات یەكی نیوەڕۆ كارەبا دەدرایەوە.



وشە - رامیار جەواد