سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، بڕیاری سزای سێداره بۆ ژنێكی جادووگه‌ر ده‌رچوو، هاوكات ئه‌و جادووگه‌ره تۆمه‌تباره به كوشتنیش.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی له دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌ف له باشووری عێراق رای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ سزای سێداره بۆ ژنێك ده‌رچوو كه كاری جادووگه‌ری كردووه، هاوكات ئه‌و ژنه تۆمه‌تباره به كوشتن.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و جادووگه‌ره تۆمه‌تی كوشتنی ژنێك و سووتاندنی ژنێكی تری له گه‌ڕه‌كی جه‌زیره‌ی نه‌جه‌ف به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه، بۆیه دادگا بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد.
دواتریش سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای نه‌جه‌ف، پێوه‌نده به ماده‌ی 406 له یاسای سزاكانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1960.