كیلۆی گۆشتی گۆلك دەبێتە پێنج هەزار دینار

:: AM:11:12:25/03/2023 ‌
بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا كیلۆی گۆشتی سوور لەو شوێنانەی كردوویەتیەوە بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی خۆراك بە هەرزان، بە پێنج هەزار دینار بفرۆشێت.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی ئادار، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی، بە خۆشحاڵییەوە فرۆشتنی گۆشت هەرزان بوو.

باس لەوەش كراوە، لەو لقانەی كە بۆ كەلوپەلی خۆراكی هەرزان دیاری كراون ئەو گۆشتەیان تێدا دەفرۆشرێت، بەپێی بڕیارەكەش بڕی 900 گرام بە پێنج هەزار دینار دەبێت.

ئەو وەزارەتە ناوی ئەو شوێنانەی بڵاو كردووەتەوە كە گۆشتەكەی تێدا دەفرۆشرێت و سێ‌ لقی سەرەكی لە بەغدا هەیە و لەگەڵ چەند لقێكی تر لە شارەكانی تر.

ئەو شوێنانەی ئەو گۆشتەی تێدا دەفرۆشرێت بریتین لە:
1- سەنتەری كەرخ نزیك كۆلێژی زانستە ئابوورییەكانی بەغدا
2- ناوچەی حوریە بنكەی فرۆشتن، نزیك پردی "الجوادین"
3- سەنتەری فرۆشتنی ئەلسەدر بەرانبەر نەخۆشخانەی ئەلزەهراوی
4- لقەكانی كۆمپانیا لە پارێزگاكان تر فرۆشتن بە تاك و كۆ هەیە.




وشە - رامیار جەواد