نرخی زێڕ هاڕەی كرد

:: PM:01:01:27/03/2023 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان و دنیا، بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە دابەزین كرد و بۆ ئەمڕۆ دووجار نرخەكەی دابەزی .

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی ئادار، سەردەشت رەفیقی زێڕفرۆش لە هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، لە شەوی رابردووەوە نرخی زێڕ بەردەوام لە دابەزیندایە، ئەوەیش تەنیا پێوەندی بە كوردستان نییە، بەڵكو لە تەواوی دنیایە.

زیاتر گوتی، لە سەعات یەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 دابەزی بۆ 430 هەزار دینار، بەم نرخەش دابەزینەكەی لە شەوەوە تا ئێستە دووجار تۆمار بكرێ‌.

باسی لەوەش كرد، پێشبینی دەكرێ‌ هێشتا نرخەكان دابەزین تۆمار بكات، هۆكارەكەشی پێوەندی بە ئابووری دنیاوە هەیە و ئێستە هێماكان بەرەو دابەزینە لە بۆرسەی دنیا.

بە گوتەی ئەو زێڕفرۆشەی هەولێر، لە چەند ڕۆژی رابردوودا زێڕ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام بوو، ئەو دابەزینە جێی دڵخۆشییە و بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زێڕ جووڵەی تێدەكەوێت.






وشە - رامیار جەواد