له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی تاران، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن زیاتر هه‌ڵكشاوه و پسپۆڕێكی ئابووریش پێشبینی ده‌كات، تا هاوینی ئه‌مساڵ نرخه‌كه‌ی بگاته 100 هه‌زار تمه‌ن.
ئێسته نرخی هه‌ر دۆلارێك به 51 هه‌زار و 500 تمه‌ن ده‌فرۆشرێت، مانگی رابردوو تا 60 هه‌زار هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام دواتر بۆ 42 هه‌زار تمه‌ن دابه‌زی و دیسان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه كه تا ئه‌م ساته به‌رده‌وامه.
هه‌ڵاوسان یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره له ئێران و دۆخی ناله‌باری ئابووری ئێران، هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و وڵاته و دۆخی ناله‌باری كار و بازاڕه‌كان و وه‌به‌رهێنان، وایكردووه به‌های تمه‌ن زیاتر دابه‌زێت و حكوومه‌ت نه‌توانێ پارێزگاری له به‌هاكه‌ی بكات.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كرد دۆلار بگاته 45 هه‌زار
شه‌هرام سه‌ید قه‌لعه پسپۆڕی ئابووری یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كرد دۆلار بگاته 45 هه‌زار و دواجار پێشبینییه‌كه‌ی به‌دی هات، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێ گیرا و پێیان گوت شتی وا روو نادات.
به‌گوێره‌ی گوویا، ئه‌و ئه‌مجاره پێشبینی كردووه تا هاوین نرخی دۆلار بگاته 100 هه‌زار تمه‌ن و له ماوه‌ی سێ مانگدا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن دوو هێنده به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌و گوتوویه‌تی كاتێك دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كرد دۆلار بگاته 45 هه‌زار تمه‌ن، ده‌یان ئومێد هه‌بوو تا رێگری لێ بكرێ، به‌ڵام ئێسته كه پێشبینی ده‌كات بگاته 100 هه‌زار تمه‌ن، هیچ ئومێدێك نییه تا رێ له زیاتر شكانی تمه‌ن بگرێت.