لە ماوەی 10رۆژدا حەوت ملیۆن كەس سەردانی مەككەیان كردووە

:: AM:10:20:01/04/2023 ‌
لە مانگی رەمەزاندا مسوڵمانان خواستی بەجێگەیاندنی عومرەیان لەلا زۆرتر دەبێ، سەرۆكی جێبەجێكاری دەستەی شاهانەی شاری مەككە و شوێنە پیرۆزەكانی سعوودیە رای دەگەیەنێت، لە ماوەی 10رۆژدا حەوت ملیۆن سەردانی مەككەیان كردووە.

ئەمڕۆ شەموو یەكی نیسان، ساڵح رەشید سەرۆكی جێبەجێكاری دەستەی شاھانەی شاری مەككە و شوێنە پیرۆزەكانی سعوودیە لە ئەكاونتی خۆی لە تویتەر رای گەیاندووە، لە 10ی رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا، حەوت ملیۆن و 400 هەزار كەس بۆ بەجێگەیاندنی عومرە سەردانی مەككەیان كردووە.

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان خواست لەسەر ئەنجامدانی عومرە لەلایەن مسوڵمانەوە زۆرتر دەبێت

ئەوەیشی نووسیوە كە خزمەتگوزاریی و میوانداری باشیان پێشكەش كراوە.

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان خواست لەسەر ئەنجامدانی عومرە لەلایەن مسوڵمانەوە زۆرتر دەبێت، لە هەرێمی كوردستانیشدا هەزاران كەس روو لە سعوودیە دەكەن، بەپێی ئامارەكانیش لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە.


وشە - زریان تەها