به‌های دینار 12% هه‌ڵكشا و 100 دۆلار گه‌یشته‌ 130 هه‌زار و 700 دینار

:: AM:09:54:01/05/2023 ‌
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌فته‌یه‌كی نوێ له‌ بازاڕی بۆرسه‌ كرایه‌وه‌ و له‌ سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و بازاڕه‌ش، به‌های دینار به‌ خێرایی هه‌ڵكشا. نرخی هه‌ر 100 دۆلار له‌ 146 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 130 هه‌زار و 700 دینار دابه‌زی.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ رۆژانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو به‌های هه‌ر 100 دۆلار له‌ نێوان 138 هه‌زار دینار تا 130 هه‌زار دینار له‌ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدابوو، به‌ڵام له‌ كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا گه‌یشته‌ 146 هه‌زار دینار.

له‌ كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا گه‌یشته‌ 146 هه‌زار دینار.
به‌گوێره‌ی xe ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌، نرخی دینار به‌ رێژه‌ی 12% به‌رانبه‌ر دۆلار هه‌ڵكشا و ئێسته‌ هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ بۆرسه‌ به‌ 130 هه‌زار و 700 دینار ده‌فرۆشرێت.

جێی باسه‌ له‌ 27ی ئاداره‌وه‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ هاوئاهه‌نگی بانكی دراوی نێوده‌وڵه‌تیی، به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری له‌ 146 هه‌زاره‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی 131 هه‌زار دینار جێگیر كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌ كڕین و فرۆشتنی دۆلار و دینار له‌ بۆرسه‌ بكه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بووه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌های دۆلار له‌ بۆرسه‌ هه‌ر له‌ نێوان 130 تا 131 هه‌زار دینار جێگیر ببێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كانیش ده‌بێ.


وشە - سلێمان تاشان