شەموو دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێ‌

:: AM:08:59:25/05/2023 ‌
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، رۆژی 27ی ئایار دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت، ئەوەیش دوای تەواوبوونی سەرجەم وردەكارییەكان لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕای گەیاند، بودجە لە كۆتادایە و لیژنەی دارایی پەرلەمان ئامادەیە بودجە رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكات بۆ دەنگدان.

باسی لەوەش كردووە، یاساكە گرنگە و چەندان پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدایە كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری دەبێ، هەروەها لیژنەكە هەندێك بڕگەی زیاد كردووە و هەموار كردووەتەوە، بۆ ئەوەی خزمەت بە دەوڵەت بەگشتی بكات.

روونی كردووەتەوە، رۆژی شەموو 27ی ئایا ڕەشنووسی یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسند دەكرێت.

پشكی هەرێمی كوردستانیش لە بودجە دیاری كراوە، هەوڵێك هەبوو بۆ دەستكاریكردنی و دانانی چەندان كۆت و بەند، بەڵام بەهۆی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا سەرجەم هەوڵەكان شكستیان هێنا.




وشە - رامیار جەواد