ماده‌كانی 13 و 14 له پڕۆژه‌یاسای بودجه كه تایبه‌ته به پشكی هه‌رێم، هێشتا له‌ناو لیژنه‌ی دارایی گرفتن و نه‌توانراوه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێ، به‌ڵام رۆژی شه‌موو دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به پڕۆژه‌كه بدرێت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات و پرسه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه.
گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای بودجه له‌ناو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به توندی ده‌كرێت، لیژنه‌كه 13 بۆ 14 ماده‌ی ماوه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆژی شه‌مووی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بدرێت.
نه‌رمین مه‌عرووف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، خۆی و هاوپیشه كورده‌كانی له لیژنه‌كه پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، تێپه‌ڕێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ، به‌ڵام ته‌نیا ده‌نگ به ماده‌ی 12 دراوه، بۆیه ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، "ماده‌كانی 13 و 14 ماون ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت."
ماده‌ی 13 له /بڕگه‌ی یه‌كه‌م/ تایبه‌ته به یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ند له 2004 تا 2022 هه‌ن.
له بڕگه‌ی دووه‌م له /خاڵی یه‌كه‌م/ هاتووه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێ به ده‌رهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
له /خاڵی دووه‌م/ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داهاته نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌كات به‌پێی یاسای ئیداره دارایی.
له/خاڵی سێیه‌م/حكوومه‌تی ناوه‌ند پابه‌ند ده‌بێ به ناردنی مانگانه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
ماده‌ی 14ی پڕۆژه‌یاسای بودجه، تایبه‌ته به هه‌ژماری بانكی داهاتی فرۆشی نه‌وتی كوردستان، به وردبینیكردن له هه‌ژماره بانكییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و ناوه‌ند، ئه‌مه‌یش به هاوئاهه‌نگیی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان و له رێی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌ڵه‌تی.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بودجه بڕیار وایه هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تـ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێكبخات و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م بودجه لابدات، به‌ئاسانی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌نگ به ماده‌كان بدرێت.
هاوكات دوێنیش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا دووپاتی له ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له پشكی هه‌رێم و لیكرده‌وه.
قه‌باره‌ی بودجه 199 ترلیۆن و 22 ملیار و 11 ملیۆن و 663 هه‌زاره، پشكی هه‌رێمی كوردستان به 12.67% دیاری كراوه، ئه‌گه‌ر شایسته داراییه‌كان به‌ته‌واوی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، 18 ترلیۆن و 310 ملیار دیناره، مانگانه یه‌ك ترلیۆن و 257 ملیار دیناره.