كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له ماوه‌ی مانگی رابردوو به ئامانجی موزایه‌ده و بانگه‌شه‌ی سیاسی، له په‌رله‌مانی كوردستان كشایه‌وه، به‌ڵام له كۆمسیۆن خۆی بێده‌نگ كردووه و تا ئێسته‌یش نه‌كشاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پێشووی یه‌ك ناگرێته‌وه.
له ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاراندا كۆمه‌ڵی دادگه‌ری یه‌ك ئه‌ندامی هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان كشاوه‌ته‌وه، تا ئێسته ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنیان نه‌كشاندووه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، حزب له‌وباره‌یه‌وه بڕیار ده‌دات و نازانن چی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی ئایار، فارووق عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، به ''وشه''ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵ له ماوه‌ی رابردوودا له په‌رله‌مانی كوردستان كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام بابه‌تی كۆمسیۆن بابه‌تێكی حزبییه و تا ئێسته بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه.
بابه‌تی كۆمسیۆن بابه‌تێكی حزبییه و تا ئێسته بڕیاری له‌باره‌وه نه‌دراوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆ ده‌بێته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیار له‌باره‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له كۆمسیۆن ده‌ده‌ن، تا ئه‌و كاته نازانن چی ده‌بێت و چ بڕیارێك ده‌درێت.
ته‌حسین غه‌ریب چاودێری سیاسی به ''وشه''ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان به نایاسایی ده‌زانێت و تێیدا كشاوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌وه‌ش باش ده‌زانن كه كۆمسیۆنیش واده‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه، بۆچی به یه‌كجار بڕیاری له‌باره‌ی كۆمسیۆنیش نه‌دا و نه‌یكشانده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هه‌میشه به‌دوای موزایه‌ده‌ن و چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌و جۆره خۆیان پێشان بده‌ن.
ئه‌و گوتی، كۆمه‌ڵ ئه‌و كاته له حكوومه‌ت به‌شدار بوو ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی به‌ركه‌وت، ئێسته له حكوومه‌ت نییه، بۆیه خۆشی سه‌ری لێ تێكچووه، مه‌یلی بۆ كۆمسیۆنه‌كه هه‌یه، به‌ڵام چونكه له په‌رله‌مان كشاوه‌ته‌وه، ده‌بێت له‌وێش بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان ده‌بنه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی