سێ رۆژ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا، دیسان به‌های لیره ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند و گه‌یشته نزمترین نرخ له مێژوودا تۆمار كرابێت. له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنیشدا به‌های لیره به‌رانبه‌ر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابه‌زیبوو.
به‌گوێره‌ی
xe نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 994 لیره و ته‌نیا له 10 رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی 30 لیره‌ی تری هاتووه‌ته سه‌ر.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا بووه هۆی زیاتر نائومێدبوونی وه‌به‌رهێنه‌ران و ساردبوونه‌وه‌ی هیوای گۆڕانكاری، بۆیه‌ش لیره زیاتر دابه‌زی. پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌مدا، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا 100 دۆلار بگاته دوو هه‌زار لیره.
ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه.
نرخی 100 دۆلار له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووی زاینی هه‌زار و 350 لیره بوو له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 سه‌رووی 700 لیره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 خوارووی 600 لیره بوو. له ساڵی 2011دا نرخی 100 دۆلار به 150 لیره بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و سه‌رووی 12 هێنده به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
ئه‌ردۆغان و كه‌مال كلیچدارئۆغڵو ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن و تا ئه‌م ساته ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان زیاتره و ئه‌گه‌ر كلیچدارئۆغڵو بیباته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌های لیره به‌رز ببێته‌وه، چونكه گۆڕینی سه‌رۆك كۆمار به واتای گۆڕانكاری له سیستمی سیاسی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاشدا دێت.