هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا 114 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه، فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی رای ده‌گه‌یه‌نێت، به تێكڕا 6.016 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری حوه‌زیران/جون، فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م دابه‌زیوه، بۆ 114 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
عێراق له مانگی ئایاردا 102 ملیۆن و 463 هه‌زار و 378 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی وڵاتان كردووه
فه‌رمانگه‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ی له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی دیاری كردووه كه نه‌وتیان بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده كردووه، بۆیه ده‌ڵێت، "به‌كۆی گشتی له هه‌فته‌ی رابردوو 6.016 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو هاورده كراوه، له كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشتر كۆی گشتیی نه‌وتی خاو 5.249 ملیۆن به‌رمیل بوو".
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو،
عێراق به تێكرا رۆژانه 114 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌نارده كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بێ، رۆژانه 22 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌می كردووه، له كاتێكدا 136 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه.
عێراق له مانگی ئایاردا 102 ملیۆن و 463 هه‌زار و 378 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی وڵاتان كردووه، به‌تێكڕا رۆژانه سێ ملیۆن و 305 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه، 102 ملیۆن و 206 هه‌زار و 413 به‌رمیل نه‌وت له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بووه. بۆ ئه‌مه‌یش داهاتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته 500 ملیۆن دۆلار كه‌می كردووه، پسپۆڕانی بواری نه‌وت ئه‌مه به‌مه‌ترسی ده‌بینین بۆ سه‌ر ئابووری عێراق.