وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای كرد، له ساڵی رابردوودا كۆی ئه‌و داهاته‌ی له فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست عێراق كه‌وتووه،ده‌گاته سه‌رووی 115 ملیار دۆلار، هاوكات قه‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و به‌نزین و گازوایله‌ی خسته روو كه له پارێزگاكانی عێراق دابه‌شی كردووه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاماژه‌ی دا، تێكڕای هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وتیان له‌و ساڵه‌دا بریتی بووه له سێ ملیۆن و 320 هه‌زار به‌رمیل و به گشتی ملیارێك و 209 ملیۆن به‌رمیلیان هه‌نارده كردووه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له ئاماره‌كه‌دا پشت به راپۆرت و توێژینه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وتی كۆمپانیاكانی چین، هیندستان، كۆریای باشوور، توركیا، یۆنان، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، رووسیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا و كۆمپانیاكانی وڵاتانای عه‌ره‌بی به‌ستراوه.
له ساڵی رابردوودا 10 ملیار لیتر به‌نزینیان راده‌ستی وێستگه‌كانی به‌نزین كردووه
هاوكات كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراقیش رای گه‌یاند، له ساڵی رابردوودا 10 ملیار لیتر به‌نزینیان راده‌ستی وێستگه‌كانی به‌نزین كردووه و كۆی ئه‌و به‌نزینه‌ی به سه‌رجه‌م جۆره‌كانه‌وه له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش كردووه، گه‌یشتووه‌ته 10 ملیار و 500 ملیۆن لیتر.
به‌گوێره‌ی ''
په‌یامێ نه‌فت'' هه‌ر له ساڵی رابردوودا حكوومه‌تی عێراق، ملیارێك و 500 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی دابه‌ش كردووه و بڕی ئه‌و گازوایله‌ش كه دابه‌ش كراوه، گه‌یشتووه‌ته نۆ ملیار و 500 ملیۆن لیتر.
وه‌ك خراوه‌ته روو، له هه‌ردوو جۆر نه‌وتی ره‌شی باش و نۆرماڵ، سه‌رووی 11 ملیار لیتری دابه‌ش كردووه و نزیكه‌ی 20 ملیۆن لیتر بۆ فڕۆكه‌ی سه‌ربازی و 188 ملیۆن لیتریش به فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی دابین كراوه.