ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه پێشبینی كردووه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا روو له به‌رزبوونه‌وه بكات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو به‌راورد به داخوازی كه‌م ده‌كات.
فاتح بیرۆل سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ئاماژه‌ی داوه، دوای ئه‌و بڕیاره‌ی كه دوێنێ له‌لایه‌ن ئۆپێك پڵه‌سه‌وه ده‌رچوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا روو له كه‌مبوونه‌وه بكات.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، له مانگی ته‌مووزه‌وه سعوودیه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه بۆشایی له پێویستیی بازاڕ دێته كایه‌وه.
سعوودیه تا ئه‌م ساته رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات و به‌و بڕیاره‌ش قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت بۆ نۆ ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كات.
بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، توانی به‌های نه‌وت به‌رز بكاته‌وه و دواتر دووباره رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
پێویسته بگوترێ رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س، له مانگی رابردووش‌دا قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام قه‌باره‌كه ئه‌وه‌نده زۆر نه‌بوو و ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، توانی به‌های نه‌وت به‌رز بكاته‌وه و دواتر دووباره رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و بازاڕه‌كانی چین زیاتر بكرێنه‌وه، ئه‌وا له به‌رانبه‌ر دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان، قه‌باره‌ی داخوازیش زیاد ده‌كات و له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ری زۆره نرخی نه‌وت ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رووی 100 دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
ساڵی رابردوو نرخی نه‌وت تا نزیكه‌ی 140 دۆلار هه‌ڵكشا و له زۆربه‌ی مانگه‌كاندا له سه‌رووی 100 دۆلار ده‌فرۆشرا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت هه‌بوو.