له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا لیره‌ی توركیا به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكا، 11% به‌های خۆی له ده‌ست داوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌هاكه‌ی زۆر زیاتر دابه‌زێت.
به‌گوێره‌ی xe، نرخی هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 28ی مانگدا هه‌زار و 970 لیره بوو، به‌ڵام دوو رۆژ له دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا، گه‌یشته دوو هه‌زار و 80 لیره و دوای هه‌فته‌یه‌كی تر 11%ی تر له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته دوو هه‌زار و 335 لیره.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پێڕه‌و كردووه و له بنه‌ماكانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌م كارانه‌ی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی لاوازكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و پاشه‌كشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه. ئومێدێك هه‌بوو به شكستی ئه‌ردۆغان سه‌قامگیری بۆ ئابووری ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان، دۆخه‌كه هێنده‌ی تر شێوا و له ماوه‌ی 10 رۆژدا دۆلار به‌رانبه‌ر لیره به رێژه‌ی 18% هه‌ڵكشاوه.
له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا هه‌زار لیره‌ی تر هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به‌هاكه‌ی به نزیكه‌ی 50% دابه‌زیوه
نرخی 100 دۆلار له سه‌ره‌تای ساڵی رابردووی زاینی هه‌زار و 350 لیره بوو، به‌و پێیه له ماوه‌ی ساڵ و نیوێكدا هه‌زار لیره‌ی تر هاتووه‌ته سه‌ر هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به‌هاكه‌ی به نزیكه‌ی 50% دابه‌زیوه. به‌های 100 دۆلار له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 سه‌رووی 700 لیره و له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 خوارووی 600 لیره بوو. له ساڵی 2011دا نرخی 100 دۆلار به 150 لیره بوو، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوودا لیره پاشه‌كشه‌یه‌كی زۆری كردووه و سه‌رووی 15 هێنده به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
ئه‌ردۆغان پێنج ساڵی تر له ده‌سه‌ڵاتدایه و پێشبینی ده‌كرێ ئابووری توركیا زۆر خراپتر بێ، چونكه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا باش نین و ئه‌گه‌ر بخوازێ په‌ره به ئابوورییه‌كه‌ی بدات، ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه هه‌مان پێوه‌ندی كه ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌دا هه‌یبوو.