بانكی ناوه‌ندیی عێراق، نوێترین قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراو و زێڕی بڵاو كرده‌وه كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی بانكه‌كه، یه‌ده‌گی دراوی عێراق تا كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، گه‌یشتووه‌ته 111 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار و قه‌باره‌ی زێڕیش له 133 تۆن نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی زێڕ و دراو به‌راورد به ساڵی رابردوو، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. ساڵی رابردوو عێراق خاوه‌نی 77 ملیار دۆلار و 96.4 تۆن زێڕ بوو، به‌و پێیه ده‌یان ملیار دۆلار له یه‌ده‌گی دراو و ده‌یان تۆن له یه‌ده‌گی زێڕ زیادی كردووه.
له ریزبه‌ندی خاوه‌ندارێتی یه‌ده‌گی زێڕ، عێراق له دنیادا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی 30یه‌م، له كاتێكدا پێشتر له پله‌ی 33دا بوو.
ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كه‌وتووه، زۆر زیاتر بووه له پێداویستییه‌كانی
پێویسته بگوترێ گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی دراو و زێڕی عێراق، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ساڵی 2022 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و داهاته‌ی ده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كه‌وتووه، زۆر زیاتر بووه له پێداویستییه‌كانی، بۆیه پاشه‌كه‌وتی كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عێراق نزیكه‌ی دوو ساڵه بێ یاسای بودجه‌یه، له‌و كاته‌شدا حكوومه‌ت ته‌نیا بۆی هه‌یه یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه خه‌رج بكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات داهاتێكی زۆری بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی سێ ساڵی په‌سند بكات و له ئه‌گه‌ری په‌سندكردنی بودجه‌ش، پڕۆژه‌كان به‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه و حكوومه‌ت پاره‌ی زیاتر خه‌رج ده‌كات.