داهاتی نه‌پاڵاوتووی نیشتمانیی هه‌ر تاكێكی سعوودیه‌ گه‌یشته‌ سه‌رووی 34 هه‌زار دۆلار

:: PM:03:42:17/09/2023 ‌
داهاته‌كانی سعوودیه‌ به‌ خێرایی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان و به‌پێی ئاژانسێكی جیهانی، داهاتی نه‌پاڵاوتووی تاكی سعوودیه‌ تا كۆتایی 2022 گه‌یشتووه‌ته‌ 34 هه‌زار و 400 دۆلار.

ئاژانسه‌كه‌ پێشبینی كردووه‌، داهاته‌كه‌ لانی كه‌م تا سێ ساڵی داهاتوو له‌ ئاستێكی جێگیر و باڵادا بمێنێته‌وه‌ و سعوودیه‌ خاوه‌نی ئابوورییه‌كی سه‌قامگیر بێت.

ئامانجی ئه‌وه‌ بووه‌ ته‌نیا پشت به‌ فرۆشتنی نه‌وت نه‌به‌ستێت
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، یه‌كێك له‌ گرنگترین هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری سعوودیه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ساڵانی رابردوو، بۆ ئه‌و شێوازه‌ له‌ سیاسه‌تكردنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ گرتوویه‌ته‌به‌ر، ئامانجی ئه‌وه‌ بووه‌ ته‌نیا پشت به‌ فرۆشتنی نه‌وت نه‌به‌ستێت و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر په‌ره‌یان پێ بدرێت.

جێی باسه‌ گه‌شه‌ی داهاتی نه‌پاڵاوتووی ناوخۆیی سعوودیه‌ له‌مساڵدا بریتی بووه‌ 0.2% و پێشبینیشی كراوه‌ ئه‌و گه‌شه‌یه‌ له‌ ساڵی 2024  تا 2026 بگاته‌ 3.4%.



وشە - سلێمان تاشان