بڕیاری ناردنی 700 ملیار دینار له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌شت رۆژه ده‌رچووه، خۆی گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا و گه‌ڕایه‌وه عێراق، به‌ڵام هێشتا بڕیاره‌كه‌ی له ژووره‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، له كاتێكدا سه‌تان هه‌زار مووچه‌خۆری كوردستان چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن. ''وشه'' له سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕپێكراو هۆكاری نه‌ناردنی مووچه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، 17ی ئه‌یلوول له كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، مانگانه 700 ملیار دینار به قه‌رز ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌و بڕیاره‌ش چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه ده‌رچوو كه شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆران، تا ئاستێكی زۆر له دڵه‌ڕاوكێی دواكه‌وتنی مووچه رزگاریان بێت كه نزیكه‌ی سێ مانگ بوو دابه‌ش نه‌كرابوو، هه‌ر ئه‌وكات بڵاو كرایه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا رێكاره‌كانی ناردنی پاره‌كه ته‌واو ده‌كرێن و له رێی هه‌ردوو بانكی رافیده‌ین و ره‌شید بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێن.
بەغدا بە بیانووی جیاواز قه‌یرانه‌كه‌ی كوردستان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
تا ئه‌م ساته كه هه‌شت رۆژ تێده‌په‌ڕێت، هێشتا بڕیاره‌كه‌ی سوودانی له ژووره‌كه‌ی ده‌رنه‌چووه و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا كه تایبه‌ت بۆ ''وشه'' قسه‌ی كرد و پێی باش نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت، حكوومه‌تی عێراق زۆر زیره‌كانه به هه‌رێمی كوردستان راده‌بوێرێت و به بیانووی جیاواز قه‌یرانه‌كه‌ی كوردستان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به چوار هۆكار كرد كه رێگر بوون له ناردنی ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ی ده‌بوو له قۆناغی یه‌كه‌م خێرا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێ تا به‌سه‌ر مووچۆراندا دابه‌ش بكرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌مه زاره‌كی بووه و خۆی واژووی نه‌كردووه و وه‌زیره‌كانی راسپاردووه كاری پێویست بۆ ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له‌و كاته‌دا ده‌بێت وه‌زیری دارایی واژوو له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه بكات، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه وه‌زیری دارایی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به بڕیارێكی نایاسایی ده‌زانێت، بۆیه‌ش واژووی نه‌كردووه و تا ئه‌م ساته واژوو له‌سه‌ر نووسراوه‌كه نه‌كراوه تا رێكاره‌كانی ناردنی پاره‌كه ده‌ست پێ بكات.
سێیه‌م له‌مپه‌ری به‌رده‌م ناردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ كوردستان ئه‌وه‌یه پاره‌كه به قه‌رزه و ئه‌مه‌ش رێكاری خۆی هه‌یه و وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ''وشه'' خستیه روو، هه‌ریه‌ك له بانكی رافیده‌ین و ره‌شید كه بۆ ئه‌م كاره راسپێراون، به‌پێی یاسا ده‌توانن بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و بڵێن سیوله‌مان نییه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی دا، له بڕیاره‌كه‌شدا كێشه‌یه‌ك هه‌یه كه قه‌رزه و باس له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه تا كۆتایی ساڵ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی هه‌بوایه و بیتوانیایه بیگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر قه‌رزی نه‌ده‌كرد و ئه‌مه‌ش به كێشه‌یه‌كی تری دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه هه‌ژمار ده‌كرێت.
سوودانی كه‌سێكی مه‌ترسیداره و له‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریده‌كات، هیچ شتێك له‌سه‌ر خۆی ناكاته ماڵ.
ئه‌و هۆشداری ده‌دات له كه‌سایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و پێی وایه، شاندی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بێ زۆر له محه‌مه‌د شیاع سوودانی بترسن، چونكه ئه‌و زۆر به وریایی و زیره‌كانه كار ده‌كات و كه‌سێكی مه‌ترسیداره و له‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریده‌كات، هیچ شتێك له‌سه‌ر خۆی ناكاته ماڵ.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ ئەو ئومێدە هەیە محەمەد شیاع سوودانی دوای گەڕانەوەی خۆی هەوڵێک بداتەوە بۆ ئەوەی برێک لە پارەکە رەوانەی کوردستان بکرێت چونکە کاتەکەی زۆر دواکەوتووە و دەبوایە بڕێکی رەوانە کرابا. ئومێدێکی تر ئه‌وه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی سێشه‌می داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی حكوومه‌ت كابینه‌كه‌ی راسپێرێت واژوو له‌سه‌ر نووسراوه‌كه بكه‌ن و له‌و كاته‌شدا ئه‌گه‌ر نیوه كۆ یه‌كی وه‌زیره‌كان واژوویان له‌سه‌ر نووسراوه‌كه كرد كه ده‌كاته 12 وه‌زیر، ئه‌وا ده‌ست به رێكاری ناردنی پاره‌كه ده‌كرێت و ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بیانوو و له‌مپه‌ری تری بۆ نه‌یه‌ته كایه‌وه.