وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوه گۆشتی سوور به نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هاووڵاتییانی عێراق دابین بكات و ئێسته له نۆ پارێزگای عێراق ئه‌و گۆشته هه‌رزانه به‌رده‌سته، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گۆشته بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری تشرینی دووه‌م، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و گۆشته هه‌رزانه كه وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دابه‌شی ده‌كات به نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هه‌موو عێراقه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ئێسته له نۆ پارێزگای عێراق ئه‌و گۆشته به‌رده‌ستكراوه بۆ هاووڵاتییان و له دوكان و ماركێته‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه كیلۆی چوار هه‌زار دیناره.
زیاتر گوتی، گۆشته‌كه له رێی كۆمپانیاوه دابه‌ش ده‌كرێت، "به‌غدامان ئاگەدار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و گۆشته‌مان بۆ ره‌وانه بكرێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و كۆمپانیاكانیش ده‌توانن بۆ هه‌رێم بنێرن و له رێگه‌ی ماركێت و دوكانه‌كان بڵاوبكرێنەوە و هاووڵاتییان بتوانن بیكڕن و هه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه گۆشته‌كه كیلۆ كیلۆ ده‌كات و له‌ناو عه‌لاگه‌ی ده‌نێت".
باسی له‌وه كرد، هه‌ركات گۆشته‌كه گه‌یشت، له هه‌موو شوێنێك ده‌ست ده‌كه‌وێت و هاووڵاتییان ده‌توانن به نرخی هه‌رزان بیكڕن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا حكوومه‌تی عێراق رای گه‌یاند، گۆشتی سوور به نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هاووڵاتییانی عێراق دابین ده‌كه‌ین كیلۆی چوار هه‌زار دینار ده‌بێت و ئێسته له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق ئه‌و گۆشته به‌رده‌سته.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی