سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئاسانكاری زۆر بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان بڕیاره كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای بیانی، بێنه هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی تشرینی دووه‌م، د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به راكێشانی كۆمپێانیا بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام كۆمپانیای تازه‌ی بیانی دێن و ده‌یانه‌وێت پڕۆژه‌ی تازه له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری ته‌واو بۆ كۆمپانیاكان ده‌كرێت، بۆیه "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كۆمپانیای بیانی بێن له هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن".
" له ساڵی 2006 تا ئێسته مۆڵه‌ت به 45 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی دراون كه وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی وڵاتانی جیاجیان و له چه‌ندان وڵات هاتوون بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان وای گوت.
یەكێك لەو سێكتەرانەی كە گرنگیی زۆری پێدراوە، سێكتەری وەبەرهێنانە لە كوردستان و لە ماوەی رابردوو چەندان پڕۆژەی گەورە لەو بارەیەوە جێبەجێ كراون.
وشه/ بڵند ئیبراهیم