پڕۆژه‌یه‌كی سامانی ماسی له پارێزگای دهۆك، له بواری جێبه‌جێكردندایه كه قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بووه، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می خستووه‌ته بازاڕه‌وه و به ته‌واوبوونی كۆی پڕۆژه‌كه، پارێزگای دهۆك له به‌رهه‌مهێنانی ماسی به خۆبژێویی ده‌گات.
رێدار سدقی به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له دهۆك، بۆ "وشه" گوتی، گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی سامانی ماسی به نوێترین ئامێری سه‌رده‌م، له بواری جێبه‌جێكردندایه و بۆ یه‌كه‌م جاره به‌و شێوازه ماسی له‌ڕێی قه‌فه‌سی گه‌وره به‌رهه‌م بێنن كه ده‌خرێته ناو به‌نداوه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی هه‌زار و 200 تۆنه و خراوه‌ته بازاڕ، له داهاتوودا به‌رهه‌مه‌كه‌یان زۆر زیاتر ده‌بێت.
به‌گوته‌ی سدقی دوای ته‌واوبوونی دوو قۆناغه‌كه‌ی تر، به‌رهه‌میان ده‌گاته چوار هه‌زار و 500 تۆن و خۆی پارێزگای دهۆكیش پێویستی به چوار هه‌زار و 700 تۆن ده‌بێت، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌ته‌نیا ده‌توانێت پێداویستیی ناوخۆی پارێزگاكه پڕ بكاته‌وه.
ده‌كرێ بۆ پارێزگاكانی تریش هه‌نارده بكرێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی ماسییان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بخرێته سه‌ر ئه‌و ئاماره، ئه‌وا ده‌كرێ بۆ پارێزگاكانی تریش هه‌نارده بكرێت.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه، خۆی په‌نجه‌ماسی به‌رهه‌م دێنێت و جگه له‌مه كارگه‌ی ئالیكیشی له گه‌ڵدایه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پشتگیریی له‌و جۆره پڕۆژانه ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به كه‌رتی كشتوكاڵ و سامانی ماسی.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی په‌ره‌یان سه‌ندووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه پێداویستی به ماسیی هاورده ساڵ به ساڵ كه‌م بێته‌وه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌موو كوردستان له به‌رهه‌می ماسی به خۆبژێوی بگات و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌یشی بكات.
دهۆك\بڵند ئیبراهیم