كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بواری گاز و نه‌وتی رووسیا، وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی له ئێرانه‌وه بۆ عێراق ده‌گوازێته‌وه و ئێرانیش ده‌ڵێ، رووسیا به هاوكاریی عێراق، ناپاكیی به‌رانبه‌ری كردووه.
به‌پێی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن، رووسه‌كان له پلانیاندا بوو به قه‌باره‌ی 120 ملیار دۆلار سه‌رمایه، له كه‌رتی نه‌وت و گازی ئێران‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به‌ڵام وا دیاره عێراق بۆیان چه‌ورتر بووه و پشتیان له ئێران و روویان له عێراق كردووه.
له دوو مانگی رابردوودا كه ئۆفه‌رێكی نوێی گرێبه‌ستی بواری نه‌وت و گاز له عێراق خراوه‌ته به‌رده‌م خزمه‌تی كۆمپانیاكانی دنیا، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا روویان له عێراق كردووه و له‌و رێككه‌وتنه نوێیانه، عێراق كۆمه‌ڵێك كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكان كردووه و ته‌نانه‌ت له پڕۆژه‌كانیشدا پشكی بۆیان دیاری كردووه.
وا دیاره عێراق بۆیان چه‌ورتر بووه و پشتیان له ئێران و روویان له عێراق كردووه.
به‌پێی ئۆفه‌رێكی نوێ، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له عێراقدا وه‌به‌رهێنان ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت یا گازه‌كه‌دا پشكی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌چاو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ ئێران بڕیار بوو بیكه‌ن، زۆر باشتره، بۆیه میدیاكانی ئێران باسیان له جۆرێك ناپاكیی عێراق و رووسیا ده‌رهه‌ق به ئێران كردووه.
عێراق جگه له‌وه‌ی كه سه‌رنجی ژماره‌ی زیاتری كۆمپانیاكانی دنیای بۆ لای خۆی راكێشاوه، له هه‌مان كاتدا توانیویه‌تی به مووچه‌ی باشتر كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه كه پێشتر له ئێران كاریان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش گورزێكی تره كه به‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی ئێران گه‌یاندووه.
میدیاكانی ئێران ده‌ڵێن سه‌رمایه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی، خه‌ریكه له ئێرانه‌وه روو له عێراق ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی ئێران ده‌بێت.