دۆلار رووی لە لێژی كرد

:: PM:12:15:25/11/2023 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراق لەگەڵ یەكەم دەستپێكی، رووی لە هەرزانی كرد و بەرانبەر دینار نرخەكەی دابەزی.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی تشرینی دووەم، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، چونكە سەرەتای بە 158 هەزار و 650 دینار بوو، لە كاتێكدا پێنجشەمی ڕابردوو نرخی دۆلار بەرانبەر بە 100 دۆلار و 159 هەزار و 750 دینار بوو.

زیاتر گوتی، نرخی فرۆشتن لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی هەولێر و بەغدا كەمی كردووە، هەروەها ئێستە نرخی 100 دۆلار بە 157 هەزار و 680 دینارە.

باسی لەوەش كرد، ئەو شكانەی دۆلار رۆژێك پێش كردنەوەی بازاڕ و خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندی بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان، كە ئەمەیان راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر نرخەكەی هەیە.

بەپێی یاسای بودجە، پێویستە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بگاتە دەستی هاووڵاتییان، بەڵام ئێستە 100 دۆلار بە سەرووی 150 هەزار لە بازاڕەكان مامەڵەی پێوە دەكرێ‌.



وشە - رامیار جەواد