رۆژێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له هه‌ڵكشان كرد و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ رێكخراوه‌كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌نارده‌ی نه‌وت بدات.
وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك به هاوكاریی چه‌ند وڵاتێكی تر، سبه‌ی پێنجشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی نرخی نه‌وت و پرسی هه‌نارده بكه‌ن.
یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س ئه‌وه بووه، نه‌وتی كه‌متر بخاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له نرخه‌كه‌ی بكات و له‌م رووه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له دوو رۆژی رابردوودا، له 79 و 72 سه‌نته‌وه گه‌یشتووه‌ته 81 دۆلار و 50 سه‌نت. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش گه‌یشتووه‌ته 76 دۆلار و 70 سه‌نت.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردبوو، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به سیاسه‌تی سنوورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به سیاسه‌تی سنوورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك‌دا روون ده‌بێته‌وه ئه‌و وڵاتانه تا كۆتایی ساڵی 2024، ده‌خوازن چ قه‌باره‌یه‌ك له نه‌وت بخه‌نه بازاڕه‌وه.
بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له وڵاتانی ئه‌فریقا دواخرا.
له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئۆپێك، ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد كردووه و ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بووی كه‌میی نه‌وت له بازاڕ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه له‌سه‌ریان گران نه‌وه‌ستێت.
بازاڕی نه‌وت به‌ستراوه‌ته‌وه به قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو و پێداویستی و هه‌رچه‌نده زیاتر بێ، ئه‌وا ده‌بێ خستنه‌ڕووش زیاد بكرێ، ئه‌گه‌رنا نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه و پێچه‌وانه‌كه‌شی نرخ كه‌م ده‌كاته‌وه.