وه‌ك به‌شێك له دیدگای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ، تیمی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له مانگی یه‌كی ساڵی 2023، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی و به‌دواداچوونی ورد هه‌نگوین وه‌ك یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردن له ساڵی 2023دا هه‌ڵبژێردرا.
تیمی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی كه‌رتی تایبه‌ت كاریان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگه‌وانان و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌نگوینی كوردستان، كه تیایدا تیمی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران شاره‌زایی ته‌كنیكییان پێشكه‌ش كرد بۆ به‌جێگه‌یاندنی هه‌نگاوه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
ڕێژه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستان:
● ساڵی 2023 نزیك له 550 تۆن بووه.
● له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر خواستی ده‌ره‌كی پێویست به‌دی بهێنرێت، ده‌توانرێت به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستان زیاتر بكرێت.
ئه‌وه هه‌نگاوێكی تره له هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیدگایه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت پێڕه‌وی ده‌كات.
حكوومه‌ت هه‌ستاوه به پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی بۆ هه‌نگه‌وانه ناوخۆییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی بازاڕ له ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا و به‌هێزكردن و به‌شداریپێكردنی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردندا كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه له مانگی شوباتی 2023 له تاقیگه‌ی NLRC له شاری فوجه‌یره له ئیمارات بۆ هه‌نگوینی كوردستان ئه‌نجامدرا و هه‌نگاوی دووه‌می پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2023 له تاقیگه‌ی SGS له شاری دوبه‌ی له ئیمارات ئه‌نجامدرا.
تیمی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك ناوه‌ندێك له نێوان كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت و بازاڕی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كاری كردووه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌م وڵاتی قه‌ته‌ر، بڕی دوو تۆن هه‌نگوینی كڕیوه و له‌قۆناغه‌كانی داهاتوودا هه‌نگوین هه‌نارده‌ی وڵاتانی تری جیهانیش ده‌كرێت. جیا له‌وه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی عێراق بڕی 1020 كیلۆ هه‌نگوینیان كڕیوه.