بانكی ناوەندی هەشت بانك لە كڕین و فرۆشتنی دۆلار بێبەش دەكات

:: PM:06:07:04/02/2024 ‌

گوشارە ئاشكرا و نهێنییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر حكوومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بەردەوامە، بەتایبەتی ئەو بانكە تایبەتانەی چالاكیی گوماناويیان هەیە و رۆڵیان لە سپیكردنەوەی پارە و قاچاخی دۆلار و حەواڵەی رەش و پاڵپشتیكردنی چالاكیی میلیشیاكان هەیە، بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق هەشت بانك لە پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی دوور دەخاتەوە.

وەك لە نووسراوەكەی بانكی ناوەندیی عێراق هاتووە، ئەو هەشت بانكە بێبەش دەكرێن لە بەشداریكردن لە پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی و مامەڵكردن بە دۆلاری ئەمەریكی، بانكەكانیش بریتین لە بانكی وەبەرهێنانی عێراقی و بانكی كوردستانی نێودەوڵەتیی ئیسلامی و و بانكی یەكێتیی عێراقی و بانكی هودا و بانكی ئاشووری نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و بانكی باشووری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و بانكی عەرەبییەی ئیسلامی و بانكی حەمورابیی بازرگانی.   








وشە - مه‌حموود ئیسماعیل