بۆ دووه‌م رۆژی له دوای یه‌ك نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا هه‌ڵكشا و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی 29ی مانگی كانوونی دووه‌م تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت، ئێسته به 82 دۆلار و 13 سه‌نت ده‌فرۆشرێت. هاوكات به‌های نه‌وتی تێكساسیش به 77 دۆلار و 12 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت پێوه‌سته به جه‌نگی غه‌زه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست تا ئاستێك كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌وه‌ی نرخی نه‌وت زۆر به خێرایی به‌رز نه‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئاسۆی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست روون نییه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نرخی نه‌وتیش زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
پێشتر هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی نرخی نه‌وت هه‌ژمار كراوه .
بازاڕه‌كانی دنیا هێشتا له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزیی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست گه‌شه بكه‌ن
بازاڕه‌كانی دنیا هێشتا له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزیی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست گه‌شه بكه‌ن، بۆیه ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌خرێته بازاڕ تا ئاستێكی باش توانیویه‌تی پێداویستییه‌كان دابین بكات.
ئۆپێك له مانگه‌كانی رابردوودا رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر نه‌خرێته بازاڕ و پاڵپشتی له‌وه كردووه نه‌وت له‌مه زیاتر دانه‌به‌زێت، پلانێك كه ئه‌مه‌ریكا به دڵی نه‌بووه و هیواخوازه نه‌وتی زیاتر بخرێته بازاڕه‌وه.
پێویسته بگوترێ نرخی نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، به‌رزترین نرخی له ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا تۆمار كرد و گه‌یشته نزیكه‌ی 96 دۆلار. له ساڵی 2022 نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگی ئۆكراینا گه‌یشته 140 دۆلار. پێشبینی ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگی غه‌زه و ئاڵۆزییه‌كان، نرخی نه‌وت له‌مساڵدا زیاتر به‌رز ببێته‌وه.