كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه‌ته جێی سه‌رنجی واشنتن و به‌ره‌پێشچوون له پێوه‌ندییه‌كان كاری له پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
پێگه‌ی ''
مۆنیته‌ر'' ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی له مانگی نیساندا یه‌كه‌مین سه‌ردانی خۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ كۆشكی سپی، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك و باوه‌ڕپێكراو ڕای گه‌یاندووه، ئێسته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه فشاری زۆر خراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی عێراق بۆ چاككردنی پێوه‌ندی پڕ له كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
به‌شێكی فشاره‌كان له‌سه‌ر سوودانی بۆ باشكردنی پێوه‌ندی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، له دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه دێت كه جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی له داڤۆس ئه‌نجامیان دا، كه‌سێك كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بێت گوتی، سولیڤان به سوودانی گوتووه، ده‌بێت سه‌ردانه‌كه‌ی تۆ بۆ ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌یه‌كی سازراودا بێت، به شێوازێك به‌ره‌وپێشچوون هه‌بێت له پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌موو ئه‌مانه دوای ئه‌وه دێت كه به‌غدا به‌رده‌وامه له ڕاگرتنی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، له كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه واژوو له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دووباره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بكات له ڕێی توركیاوه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان، له هه‌مان كاتدا دادگای فیدراڵ كه دادگایه‌كه له پێش ناساندنی ده‌ستووری عێراق دامه‌زراوه، به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆنۆمی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مدواییه دادگاكه بڕیاری داوه به‌وه‌ی هه‌موو داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ده‌بێت ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێن.
فه‌رشی سوور یان هێڵی سوور؟
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی بایدن ئاشكرای كرد، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه تا ئێسته كاتێكی دیاریكراو ته‌رخان نه‌كراوه له ڕۆژمێری كاری جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ بینینی سوودانی، بریتییه له‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌تی.
هه‌مان سه‌رچاوه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، درێژه‌ی پێوه‌ندیی خراپی نێوان هه‌ریه‌ك له به‌غدا و هه‌رێم جێی سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكایه و كاری له پێشینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بریتییه له‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوون به‌دی بكات له نێوان هه‌ردوولا. سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا نییه پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاڵۆزتر بێت له عێراقێك كه فره‌نه‌ته‌وه و فرهمهزهوه، له‌م ناوه‌نده‌دا شه‌ڕی غه‌زه‌ش ڕۆڵ و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه به سوودوه‌رگرتن له شه‌ڕه‌كه، ئێران هه‌وڵی قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی ده‌دات له عێراق و ئه‌مه‌یش له ڕێی كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی به‌غداوه ده‌دات، به‌مدواییه عێراق داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد له عێراق.
هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكی عێراق كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكارانی سوودانی بۆ كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه و ئابووری و وزه، له واشنتن بوون بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا. جێی باسه یه‌كه‌م جار و پێش به‌غدا، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن ئه‌و دۆسیانه‌ی خستووه‌ته ڕوو.
شاندی باڵای ئەمەریکا بۆ چارەسەری پرسی نەوت دێنە ناوچەکە
فه‌رشی سوور بۆ مه‌سروور بارزانی ڕاخرا و توانی چاوی به هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه، برێت مه‌كگۆرك نێرده و ڕێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مۆس هۆچشتاین نێرده‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت، ئه‌مه‌یش ئاماژه و سه‌لمێنه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیداره‌ی بایدن پشتگیریی خۆیان زیاتر كردووه، گرنگیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان دووپات كردووه‌ته‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له چه‌ند مانگی داهاتوو هه‌ریه‌ك له جۆفری پیات یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری وزه، هۆچشتاین و مه‌كگۆرك سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسی نه‌وت.
زۆركات مه‌سروور بارزانی لای ڕۆژئاواییه‌كان به‌وه ناسراوه كه زوو تووڕه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره باشتر بووه له جاره‌كانی پێشوو و ئاماژه‌ی باشی داوه، گوتارێك له‌لایه‌ن تیمی مه‌سروور بارزانییه‌وه كاریگه‌ریی باشی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان داناوه، به دیاریكراوی سه‌رنجی برایان نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی ڕاكێشاوه، له گوتاره‌كه‌دا باس له هه‌ریه‌ك له به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێم له ڕووی شه‌فافییه‌تی دارایی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی به شێوازی دیجیتاڵ و به‌ره‌وپێشچوونی بانكی كراوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بریتین له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی ساڵانێكه داوا له هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات جێبه‌جێی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، بریتییه له‌وه‌ی كه به ڕای زۆر له چاودێران و شاره‌زایانی سیاسی، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت فشار بخاته سه‌ر به‌غدا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئێسته ئه‌مه‌ریكا ئامانج و كێشه‌ی خۆی هه‌یه له ناوچه‌كه، ئه‌ویش بریتییه له چاره‌سه‌ری شه‌ڕی غه‌زه و ڕێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل، له عێراقیش پرسی گه‌وره بۆ ئه‌مه‌ریكا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیه‌تی.
یه‌كێكی تر له كێشه گه‌وره‌كانی كورد، بریتییه له دووبه‌ره‌كی ناوماڵی خۆی، تا به یه‌ك ئه‌جێندا نه‌چنه به‌غدا، ئه‌سته‌مه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، كورد دۆستێكی له پێشینه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا و بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و به‌شداری نه‌كردن له سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر میلیشیا شیعییه‌كان، له‌لایه‌ن كورد و سوننه‌وه دووپات له گرنگی كورد كرده‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك بارزانی به ئاشكرا ڕای گه‌یاندووه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان له عێراق و ئه‌مه‌یش گرنگی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
پاڵپشتیی سه‌ربازی
مه‌سروور بارزانی له سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ واشنتن، داوای كردووه ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ چه‌ك بدات به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن له كاتی شه‌ڕی داعش ڕاسته‌وخۆ و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا چه‌كیان دا به كورد، له وه‌ڵامدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و به دیاریكراوی ساشا به‌یكه‌ر جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، باسی له‌وه كردووه، ئیداره‌ی بایدن پاره‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تۆپی ''هاویتزه‌ر'' و پرۆگرامی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی و ئامێری پێشكه‌وتووی ده‌ستنیشانكه‌ری درۆن بداته هه‌رێمی كوردستان، بایدن هه‌شت مانگه هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه كردووه، ئێسته له به‌نده‌ری فاون له به‌سره، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات پاره‌ی زیاتر بداته ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی زیاتر بۆ هه‌رێم بنێرن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا مه‌سروور بارزانی باوه‌ڕی به‌وه نه‌كردووه به‌غدا به‌وه ڕازی بێت و سیستمی به‌رگری بۆ هه‌رێم دابین بكرێت. بارزانی گوتوویه‌تی، عێراق كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ناكات، چۆن ده‌توانرێت متمانه‌ی پێ بكرێت هاوكاری سه‌ربازی بنێرێت بۆ هه‌رێم.
ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تریش نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر به‌غدا به‌كار بهێنێت، ئه‌ویش بریتییه له پرسی نه‌وت، دوای بڕیاری دادگای پاریس، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ش ڕازی بووه نه‌وته‌كه له ڕێی سۆمۆوه بڕواته ده‌ره‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێ، كۆمپانیا نه‌وتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت پاره‌یه‌كی كه‌متریان پێ بدرێت له‌و پاره‌یه‌ی ئێسته بۆیان ته‌رخان كراوه، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش به‌وه ڕازی نین و هه‌رێمی كوردستانیش پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی.
شینەکەی عێراق بۆ حسێنە و دەیەوێت قەوارەی هەرێم نەمێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمه‌وه، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه به‌رپه‌چ ده‌داته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، عێراق داوای لێ كردبن پاره‌ی كه‌متر وه‌ربگرن له به‌رانبه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وت، سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ش
ی ڕاگه‌یاندووه، عێراق تا ئێسته هیچ داوایه‌كی وای نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت بڕی تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم، كه‌متره به به‌راورد به‌وه‌ی كه عێراق داوای ده‌كات، له عێراق هه‌ندێك كۆمپانیای نه‌وتی هه‌ن زۆر له‌و بڕه زیاتر وه‌رده‌گرن كه ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمدا بیسه‌پێنن، ئه‌و پاره كه‌مه‌ی كه عێراق باسی ده‌كات بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت، هی ته‌كنه‌لۆجیای 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
ڕاستییه‌كه‌ی لۆجیكی ئابووری پێمان ده‌ڵێ، كێشه‌ی عێراق پرسی دارایی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره نییه له‌گه‌ڵ هه‌رێم، كورد گوته‌نی شینه‌كه‌ی بۆ هه‌ریسه‌كه نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌نده كوردییه‌وه، شینه‌كه‌ی عێراق ڕێك بۆ حوسێن خۆیه‌تی، له ده‌می ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم تا ئێسته، عێراق بڕی 11 ملیار دۆلار زیانی ئابووری به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا ڕازییه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه به‌هۆی ڕاگرتنه‌كه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌ڕوات و ئامانجی عێراقیش كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه نه‌ك كێشه‌ی دارایی، ئامانجی كۆتایی به‌غدا بریتییه له كۆتاهێنان به سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمی هه‌رێمی كوردستان.