دادگای فیدراڵی بۆ وەزارەتی گواستنەوە: قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان جێبەجێ‌ بكەن

:: PM:12:06:14/03/2024 ‌
دادگای فیدراڵی، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق پابەند دەكات بە قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان و رای دەگەیەنێت، دەبێت بڕیارەكان جێبەجَی بكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئادار، رۆژنامەی "سەباح"ی عێراق بڕیارێكی دادگای فیدراڵی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، ئەو دادگایە وەزارەتی گواستنەوە پابەند دەكات بە راگرتنی ماڵپەڕە سێكسییەكان، ئەو ئەپڵكەیشنانەی كە كاری بەدڕەوشتی بڵاو دەكەنەوە.

باس لەوەش كراوە، دەبێت سەرجەم ئەو ماڵپەڕانەی كە كاری بەدڕەوشتی بڵاو دەكەنەوە، هۆكارێكن بۆ تێكدانی خوڕەوشتی كۆمەڵگە، دەبێـت دابخرێن و فلتەر بكرێن لە عێراق.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بڕیارەی دادگا بەپێی بڕیای ژمارە 331 جێگیر كراوە لە 13ی ئاداری 2024 جێبەجێ‌ دەكرێت.

ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی لە كاتێكدایە، ساڵی رابردووش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەكی تایبەتی بۆ دەركرد، بەڵام بەهۆی بوونی دەیان ڕێی تر بۆ كردنەوەی ماڵپەڕە سێكسییەكان و بەكارهێنانی چەند كۆدێك، وایكردووە ئەو بڕیارانە كاریگەرییان نەبێت.



وشە - رامیار جەواد