ئەپڵ و گووگڵ یەك دەگرن

:: PM:08:03:18/03/2024 ‌

هەردوو كۆمپانیای زەبەلاحی تەكنەلۆجیی ئەمەریكی، ئەپڵ و گووگڵ، خەریكن نزیك دەبنەوە لە ڕێككەوتنێكی مێژوویی لە نێوانیاندا بۆ ئەوەی لە وێگەڕێكی هاوبەشی ژیریی دەستكرد بخەنە گۆڕەپانەوە و بەمە هیچ ئومێدێك بۆ ڕكەبەرەكانیان نەهێڵنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە "بلۆمبێرگ" بڵاوی كردووەتەوە، ئەم هەنگاوەی ئەپڵ و گووگڵ بە ستراتیجی و مێژوویی و بێوێنە هەژمار دەكات كە دەتوانێت پێشكەوتنەكانی ژیریی دەستكرد بۆ هەنگاوی داهاتوو ببات.

هەردوو كۆمپانیا لەسەر ناوی وێبگەڕە نوێیەكەیان ڕێككەوتوون كە ناوی بنێن "جیمینی" كە دەتوانێت كۆمەڵێك تایبەتمەندیی نوێ بخاتە سەر ئایفۆن و ئامێرەكانی تری ئەپڵەوە. 

ئەگەر ئەم ڕێككەوتنە بگاتە ئەنجام، ئەوان چیتر وێبگەڕی "سافاری" نامێنێت و ویبگەڕی جیمینی جێی دەگرێتەوە.


وشە - عەبدوڵا عومەر