ئەپڵ: خەڵكی 92 وڵات ئایفۆنەكانیان سیخوڕی بەسەرەوە دەكرێت

:: PM:03:00:11/04/2024 ‌

كۆمپانیای ئەپڵ، هۆشداری دەداتە بەكارهێنەرانی لە هیندستان و 91 وڵاتی تر كە دەبێت ئاگەدار بن چونكە دەبنە قوربانیی هێرشی پرۆگرامی سیخوڕی، ئەمەش بەهۆی نامەیەكەوە كە لە ڕێی ئیمەیلەوە بۆیان چووە.

كۆمپانیاكە ئەگەرچی بەم گوتانە مەرسی دەخاتە سەر متمانەی بەكارهێنەرانی، بەڵام نایشارێتەوە لە ڕێی ئەو نامانەوە هەوڵ دراوە بچنە ناو ئایفۆنەكانەوە و بە پرۆگرامێكی زۆر پێشكەوتوو و دەگمەن كراون كە زیانی زۆر بە بەكارهێنەران دەگەیەنێت.

لە ساڵی 2021ـەوە هەر جارێك كۆمپانیای ئەپڵ زانیبێتی هێرشێكی لەسەرە، ساڵانە چەند جارێك هۆشداری بۆ بەكارهێنەرانی ناردووە، بەڵام هۆشدارییەكەی ئەم جارە توندترە.

وێڕای ئەوەی وا بڵاو كراوەتەوە كە هێرشكەران لە وڵاتی هیندستان بن، بەڵام كۆمپانیای ئەپڵ ئەوەی هێشتا نەزانیوە كە لایەنی هێرشەكە دەبێت كوێ بن و دڵنەوایی بەكارهێنەرانیشی داوە، ئەگەر ڕێنماییەكانی بەكارهێنان وەك خۆی بەكار بهێنن، هیچ هێرشێك نابێتە مەترسی بۆ ئامێر و دزینی زانیارییە كەسییەكانیان.


وشە - عەبدوڵا عومەر